ئاغجەلەر.. هاوڵاتیانی ٧ گوندی سەر زێی بچووک ئاگادار دەکرێنەوە

لەسەر بەرزبونەوەی ئاوی زێی بچووك، قایمقامییەتی شارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ئاگاداریەكی بەپەلە بۆ دانیشتوانی ١٠ گوندی سنووری شارەدێی ئاغجەلەر بڵاودەكاتەوە.
 
لە راگەیاندراوێكی بەشی راگەیاندنی قایمقامییەتی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست " سپی " کەتووە، تیایدا هاتووە" ئاگاداری دانیشتوانی گوندەكانی سەر زێی شارەدێی ئاغجەلەر دەكەین کە ژمارەیان ١٠ گوندە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بە ئێمە دراوە كاتژمێر ٧ی بەیانی سبەی پێنجشەممە (٢٨-٣-٢٠١٩) بڕێكی تری ئاوی بەنداوی دووكان بەردەدرێتەوە و ئاستی ئاوەكە بۆ یەك مەتر دیكە بەرزدەبێتەوە".
 
قایمقامییەتی چەمچەماڵ داوای لە خاوەن پرۆژە گەشتیاری و كێڵگە پەلەوەری و حەوزەكانی ماسی و كانەكانی چەو و لم لە سنوورەکە کردووە كەلوپەلەكانیان دوور بخەنەوە لە حەرەمی زێ بۆ ئەوەی پارێزراوبن.



PM:09:46:27/03/2019