وتەبێژی یەکێتی: بەشداریکردنی یەکێتی لە پەرلەمان بەندە بە ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی

وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند تائێستا هیچ بڕیارێك نییە کە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بەڕێوەبچێت.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی ەبە میدیا فەرمی حزبەکەی راگەیاندتا ئەمساتە هیچ كاتێك بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی لەئەمڕۆدا دانەنراوە، ئیتر نازانین دواتر بڕیار بدرێت.

سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەكێتی و پارتی بۆ گەیشتن بەڕێكەوتن لەپەیوەندی بەردەوامدان.

لەبارەی بەشداریكردنیانش لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە  خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژەیەی گۆڕان وپارتی بكرێت كە بۆ كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردوە، رایگەیاند، بەشداریكردنی یەكێتی لەكۆبوونەوەی پەرلەمان پەیوەستە بەوەی لەگەڵ پارتی رێكدەكەوین یان نا.


AM:10:37:30/03/2019