سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند، یه‌كه‌م كاری لە دوای هەڵبژاردنەکان چارەسەرکردنی کێشەی سوریا دەبێت .
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا لەگەڵ لایەنگرانی حزبەکەی له ناوچه‌ی كاغتهانهی ئیستانبوڵ لە وترارێکیدا رایگەیاند"ئێمه له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كمان نییه، قه‌رزه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه، ئه‌و كاره ته‌واوبووه، لێپرسراوی ئابووریی منم، ئایا سه‌رۆكی شاره‌وانی ئابووریی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات".
راشیگەیاند" له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌م كار، كێشه‌ی سووریا ئه‌گه‌ر بكرێت له‌سه‌ر مێز نا به‌ڵكو به‌دڵنیاییه‌وه له گۆڕه‌پاندا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردەوە لەوەی"به‌و هه‌نگاوانه‌ی ههڵیاندهنێن له یه‌ك شه‌ممه‌وه به وزه‌یه‌كی دیكه‌وه رێگه ده‌گرینه‌به‌ر".