سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ئازار، له زانكۆی چه‌رمۆ له چه‌مچه‌ماڵ بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە كرایه پشووی فەرمییه.
بەگویرەی راگەیەندراوێکی قایمقامیه‌تی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، سبەی یەکشەممە ۳۱‌ی ئازاری۲۰۱۹، لە زانکۆی چەرمۆ و پەیمانگاکانی تەکنیکی و کۆمپیوتەر و وەرزشی و هونەرەجوانەکان لە سنوری چەمچەماڵ پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە نیوەڕۆی ئەمرۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان هۆشداری دا له‌باره‌ى شه‌پۆلێكى باران بارینى به لێزمه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، کە له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌پۆلێكى باران بارینى به لێزمه ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و هه‌وره تریشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و به‌رده‌وامى ده‌بێت تاوه‌كو نیوه‌ڕۆى رۆژى دوو شه‌ممه رێكه‌وتى 1 ى 4 ى 2019.