به‌رگری شارستانی سۆران شۆفیران ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی دروستبونی لافاو و بارینی باران بارینێكی زۆره‌وه رێگای گه‌لی عه‌لی به‌گ داخراوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمشەو بڵاوکراوەتەوە تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران شۆفێران و هاوڵاتیانی ئاگاداركردۆته‌وه ، كه له‌ئێستادا رێگای گه‌لی عه‌لی به‌گ گیراوه، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی دروستبونی لافاو به‌هۆی باران بارینێكی زۆره‌وه له‌ناوچه‌كه.
بەڕێوەبەرایەتیەکە راشێگەیاندووە، له‌ئێستادا ئۆتۆمبێل ناتوانێت به رێگه‌كه‌دا هاتوچۆ بكات و تا كاتێكی نادیار رێگاكه داخراوه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی باران بارین عێراق و باشوری كوردستانی گرتۆته‌وه‌و بۆته هۆی دروستبونی لافاوو تێكدانی هه‌ندێك له ڕێگاكانی هاتوچۆ.
رێگای گه‌لی عه‌لی به‌گ ده‌كه‌وێته ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و هاتوچۆی نێوان هه‌ولێر و سۆرانی له‌سه‌ره.