وێنە؛ لافاوەکەی دوێنی زیانی زۆری بە تەقتەق گەیاندووە

لە ئەنجامی بارینی بارانێکی زۆر و دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچووک لە سنووری شارەدێی تەقتەق ژمارەیەک زیانێکی زۆر بەر رەز و باغ و خانوی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە کەوتووە، تا ئیستاش زیانیەکانی ئاشكرا نەکراون.
 
پێشڕەو ئیسماعیل جووتیارێکی گوندی موخەرەس-ی سنووری شارەدێی تەقتەقی سەر بە شاری کۆیە دەڵێت، سەرەڕای ژێرئاوکەوتنی چەندین حەوزی ماسی و سەدان دار هەنجیر و هەنار و چەند خانوویەکیش وێران بوون هەروەها ڕێگایەکمان هەبوو کە پردێک بوو ئەویش بەهۆی لافاوەوە ڕووخاوە.
 
ئەو جوتیارە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنی پەیوەندیدارەکانی سەربە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە قەرەبووی زیانەکانیان بکاتەوە.

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە فەرمی زەرەرو زیانەکایان رانەگەیاندووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە.

موەی چەند رۆژێکە ەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم لافاو دروسبووەو بووەتەهۆی زیانگەیاندن بە خانو رەزوباغی هاوڵاتیان.



AM:10:10:02/04/2019