وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق رونكردنه‌وه له‌سه‌ر داواكاریه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌دات و ڕایدەگەیەنێت له‌ماوه‌ی داهاتودا گۆڕانكاری گه‌وره له هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتدا روده‌دات.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه: ئاگاداری داواكاری هاووڵاتیانین له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و شه‌قام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه وه‌زاره‌ت گرنگی زۆر به‌و لایه‌نه ده‌دات بۆ باشتركردنی هێڵه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كان دیراسه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ ده‌ستی پێكردووه‌و پێشتریش هه‌ندێك نرخ كه‌مكرایه‌وه به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو.
ئاشكراشیكردوه: ماوه‌ی داهاتوو گۆڕانكاری گه‌وره له‌هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت رووده‌دات ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دیراسه‌كراو ده‌بێت، هه‌روه‌ها هێڵه‌كانی كه‌یبڵی "فایبه‌ر ئۆپتیك" ده‌گاته ماڵه‌كان كه به‌هۆیه‌وه هێڵه‌كان باشتر ده‌بن و ركابه‌رایه‌تی له‌نێوان كۆمپانیاكاندا دروست ده‌كات.