لە هەژماردکردنەوەی دەنگەکان، سەرلەنوێ كاندیدی پارتی جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌پێش پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌یه.
ئاژانسه‌كانی بڵاویناکردەوە، دوای تانه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی ٩ بازنە لە کۆی ١٠ بازنە کە لە ئیستانبووڵ گومانی لەسەر بووە، تا ئێستا جه‌هه‌په به 20 هه‌زار ده‌نگ له‌پێش كاندیدی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌یه.
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا راشیگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تانه‌كان بۆ لیژنه‌كه‌یان بڕیاری بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان داوه‌و له ئێستادا به‌شێكی زۆری ئه‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه گومانی له‌سه‌ر بووه بۆ جارێكی تر ده‌نگه‌كانی بژێردراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له دوای بژاردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له ده‌نگه‌كان، تائێستاش به ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ كاندیدی پارتی جه‌هه‌په به 20 هه‌زار ده‌نگ له پێش كاندیدی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌یه.
دوو رۆژی داهاتوو بۆ تورکیا گرنگە کە دەنگەکانی تێکڕای ئەو سندوقانە هەژمار دەکرێتەوە کە تانەیان لەسەر بوو.