بەهۆی بارینی بارانی زۆر پڕبوونی ژمارەیەک بەنداو لە کوردستان و عێڕاق، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان پێنج پارێزگای عێراق لەمەترسی دروستبوونی لافاو ئاگادار دەکەنەوە.
ئه‌مڕۆ 5-4-2019، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق ھۆشداری داوه له مه‌ترسی روودانی لافاو به‌ھۆی ئه‌و شه‌پۆله ئاوه‌ی له‌به‌نداوی سامه‌راوه به‌رده‌درێته‌وه‌و ده‌ڕژێته رووباری دیجله‌و ئاستی ئاوی رووباره‌كه 33 مه‌تر به‌رزده‌كاته‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش ھه‌یه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری به‌غدا كه ده‌كه‌ونه نزیك رووباری دیجله ژێرئاوبكهون.
به‌پێی پێشبینی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق مه‌ترسی ئه‌وه ھه‌یه لافاو له پارێزگاكانی ( سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك و دیاله‌و واست و میسان دروست بێت).
ھاوكات لێپرسراوان دڵنیایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌نداوه‌كانی دیاله و حه‌مرین و ئه‌ڵوه‌ن و سامه‌را توانای گلدانه‌وه‌ی ئاوی لافاویان ھه‌یه، دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، به‌نداوی موسڵ سه‌لامه‌ته‌و توانای گلدانه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی ھه‌یه.