دەروازەیەکی نوی بۆ دەرفەتی کار لە سلێمانی دەکرێتەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک مەرزی سنوری لەگەڵ ئێران بە فەرمی دەکرێت و ١٢ وەزارەتی عێراق بۆ ئەو پرسە لە سلێمانین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی نیسان، بۆ بە فەرمیکردنی چەند مەرزێک له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران کە ماوه‌یه‌كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت
شانده‌كه گەیشتوونەتە سلێمانی و سەردانی مەرزی سەیران بەن دەکەن لە سنووری شارۆچکەی پێنجوین.
ئەو وەفدە بڕیارە ماوەی هەفتەیەك بمێننەوە و سەردانی دەروازە سنووریەکانی پشتە، شوشمی، تەوێڵە و کێلی دەکەن و دوا راپۆرت ئامادەدەکەن و دەیدەنە عادل عبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، تاوەکو بڕیار لەسەر ئەومەرزانە بدرێت و بكرێنه مه‌رزی فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی، یاخود هەر بەدەروازەی بازرگانی بمێننەوە.