نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزترین ئاستی تۆمار کرد و نرخی بەرمیلێک گەیشطتە سەرو 71 دۆلار، کە ئەمەش بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لە ماوەی ئەمساڵدا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2019، نرخی بەرمیلێک لە  نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 71.34 دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکاش گەیشتە 64.77 دۆلار، کە بەرزترین ئاستیان لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا تۆماركردوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بەردەوامی لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی خاو لە لایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) و وڵاتانی هاوپەیمانی (ئۆپیك+) دەگەڕێتەوە، هاوکات توندتركردنی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ڤەنزوێلا، نرخی ئەو بەرهەمە لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە رۆژ لە دوای رۆژ بەرزترین ئاست تۆماردەكات.


AM:09:14:09/04/2019