پسپۆانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوەدەکەن، سێكس جگە لەو خۆشی و بەخشینی چێژ بە هاوسەران چەند سودێكی دیكەی تەندروستی هەیە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەك کە لەیەکێک لە زانکۆکانی ئەمریكا ئەنجامدراوە ئاشکرا کراوە، سێكسكردن دەبێتە هۆی پاراستنی خانەكانی مێشك و كەمبونەوەی هەڵچون و توڕەیی و زیادكردنی ئۆكسجین لەمێشكدا، هەروەها هۆكارێكە بۆ بەهێزبونی بیر.
بەڕای پسپۆڕەكان تا چالاكییە سێكسییەكان زیاتربن، تواناكانی مێشك فراونتر دەبن و ئەو كەسانەی سێكس زۆر دەكەن ئاستی زیرەكییان بەرزترە، ئەمە جگە لەوەی كەمتر ڕوبەڕووی فشار و نائارامی دەرونی دەبنەوە.