ئهندامێکی جڤاتی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان بە تەنزەوە وەڵامی لێدوانەکەی شێخ جەعفەر دەداتەوە و دەڵیت، دەکرێت وەزارەتی دارایی لای ئێمەیە بڵێین "موچەی فەرمانبەرەکانی یەکێتی نادەین".
خهلیل سهركانی ئهندامی جڤاتی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان سەبارەت بە لێدوانێکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندی هێزەکانی حەفتای یەکیتی، کە وتبوی "کەسێک لە گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێم وەریبگرێت بەهیچ جۆرێک وهك هێزی حهفتا گوێی لێ ناگرم" بە (سپی) راگەیاند، "حکومەت دارێتی وانابێت، دەکرێت وەزارەتی دارایی کە دراوە بە گۆران و هی ئێمەیە بلێین موچە نادەین بە فەرمانبەرەکانی یەکێتی، شتی وا جایزە؟".
وتیشی،" ئەم حکومەتە کە هەموولامان بەشدارین تیایدا بە تایبەتی ئەو سێ لایەنەی براوەی هەڵبژاردنەکان، دەبێت لێک تێگەیشتنمان هەبێت، دەبێت ئێمە کارنامەیەکی سیاسییمان هەبێت کە لەسەری کۆک بین بۆ ئەوەی کابینەکە سەرکەوتوبێت و کابینەیەکی خزمەت گوزار بێت".
ئاماژەی بەوەشدا "وتەکانی شێخ جەعفەر خزمەتی نەک یەکێتی ناکات بەڵکو خزمەتی خۆشی ناکات، پێموانیە ئەوە هەلویستی یەکێتی بێت".
لەبارەی هەلویستی بزوتنەوەکەی لە ئەگەری دانانی جێگرێکی دیکە لە پشکی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم وتی"ئەوە شتێکی تەواو نایاساییە، چونکە لە یاساکەدا جێگری دووەمی تیانییە، ئەگەر یەکیتی و پارتی خۆیان پابەند نەبن بە یاساوە ئەوا شتێکی ترە و ئێمە پێمان قبوڵ نییە و شتێکی داتاشراوە".
ئەو ئهندامەی جڤاتی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان راشیگەیاند "دەبێت گۆران قسەی خۆی هەبێت و جڤات هەڵویستی خۆی هەبێت، هەروەها پارتی دەبێت خۆی پابەند بێت چونکە ئێمە رێککەوتوین و رێککەوتنامەکەمان واژوو کردووە و پارتی بەرپرسیار دەبێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ جهعفهر شێخ مستهفا فهرماندهی هێزهكانی حهفتای پێشمهرگه و ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی لە لیدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتی، "ئەگەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم کەسێک لە گۆڕان وەریبگرێت و ببێتە بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی هەرێم، "بەهیچ جۆرێک وهك هێزی حهفتا گوێی لێ ناگرم".
ئا:دەروون رەشید