نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینی لە ئێستادا نرخی هەربەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرەی لای خوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی نیسان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٠ دۆلار و ٦٩ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٤ دۆلار و ١٦ سەنتە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانی دوێنی سێشەممە 9ی نیسانی 2019، نرخی بەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 71.34 دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکاش گەیشتە 64.77 دۆلار، کە بەرزترین ئاستیان لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا تۆماركردوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.