کۆمسای: من فیمینستم من ئازادم

خانمە هونەرمەندی رۆژهەلاتی کوردستان کۆمسای، رایگەیاند "من فیمینستم من ئازادم".

کۆمسای دوای ئەوەی لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا  لەسەر بڵاوکردەوەی وێنەیەکی نیمچە رووتی خۆی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام  رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووە، بە وێنەیەکی دیکەی نیمچە ڕووت لە دژی رەخنەگران وێنەیەکی دیکە بڵاوکردەوە.
 

کۆمسای لە بەشی ستۆی ئینستاگرامەکەی نوسیویەتی "من هونەرمەندم، فمینیستم، خێرخوازم و خوێنەوارم، دوو زانکۆم تەواوکردووە، ئاسترولوژی زانم و ئاشقی میتافیزیکم، بڕوام بە کارما هەیە و یۆگا دەکەم و ئازادم، چونکە بە پێ سونەتە دروستکراو و بیرە کۆنەکان ناژیم، ژیانم پاک و سادەیە".

کۆمسای کە ئەو وێنەیە نوێیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵیدا نووسیوویەتی " ئەگەر جادەیک دۆزیەوە 
کە ھیچ شتێک لە سەر رێگاکەت نەبوو، دیارە ئەو رێگایە بە ھیچ کۆێ ناگا".

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.
 



PM:12:06:13/04/2019