عادل عەبدولمەھدی سەردانی کەرکوک دەکات

 عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ رەوشی ئەمنی و سیاسی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان سەردانی کەرکوک دەکات.  

جەمال شکور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیا فەرمی یەکێتی راگەیاندووە، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠١٩، عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاساییکردنەوەی رەوشی کەرکوک سەردانی ئەو شارە بکات.

 ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کەرکوک بۆ گفتوگۆکردن و تاووتوێکردنی رەشی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاریی شارەکەیە، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا کردووە، کێشەکانی شارەکە بە خاڵ دیاریبکەن و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکەن.


PM:07:02:13/04/2019