ڤیدیۆ:یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا


یانەی بەرشەلۆنە دوو خاڵی گرنگی لە دەستداو نەیتوانی لە یانەی هویسکا بباتەوە.
هەردو یانەی بەرشەلۆنەو هویسکا لە یارییەکانی هەفتەی ٣٢ی خولی ئیسپانیا لە یاریگای هویسکا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توشی یەکسانبوونی بێ گۆڵ هات و نەیتوانی یاریەکەی لێ بباتەوە.
لە بەرشەلۆنە هەریەکە لە میسی و سوارێز و پیکی و بۆسکێتس و راکیتچ وسیرجی رۆبێرتۆ بەهۆکاری جۆراوجۆ بەشداریان نەکرد.
بەم یەکسانبوونە بەرشەلۆنە خاڵەکانی بۆ ٥٤ خاڵ بەرزبووەوەو لە پێشەنگی خولەکەیەو یانەی هویسکاش لە پلەی کۆتایی دێت.





ئه‌م بابه‌ته ‌327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:36:13/04/2019