وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رێنمایی ژمارە 9ی دەركرد، كە بەگوێرەی ڕێنماییەكە موچەی كرێكارانی نەخۆشخانەكان دیاریکران.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕێنمایی نوێی دەركردوە و واژووی رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە هاتوە، كرێی مانگانەی كرێكارانی پاككردنەوەی نەخۆشخانەكان و پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكان بۆ پاككردنەوەیان دراوە.
باسلەوەشكراوە، نابێت موچەی مانگانە كرێكارانی نەخۆشخانەكان لە 300 هەزار دینار كەمترو سەرپەرشتیاری كرێكارانیش لە 400 هەزار دیناری مانگانە كەمتربێت.