هەولێر؛ سێ کەس دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی تەمەن 7 ساڵان

لە شاری هەولێر سێ مێرد منداڵ ر کچێکی تەمەن حەوت ساڵان دەڕفێنن و پاش پێدانی ماددەی پێهۆشکەر دەستدرێژی سێکسی دەکەنەسەر.

رۆژی ٣ی نسانی ٢٠١٩ کچێکی تەمەن حەوت ساڵان لەڕێگەی گەڕانەوەی لە قوتابخانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن سێ مێرد منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵان دەڕفێندرێت و دوای بێهۆشکردنی لە چۆڵەوانییەکی نزیک گەڕەکی خۆیان دەستدرێژی سێکی دەکرێتەسەر پاشان بە بێهۆشی لە نزیک ماڵی خۆیان و لەژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا فڕێیدەدەن.

ئەو کچە تەمەن حەوت ساڵانە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا چیرۆکی رفاندنەکەی بۆ کەناڵی میدایی رووداو باسکردووەو ئاماژەی بەوەکردووە،" "منیان خستە نێو ئۆتۆمبێل و حەبیان پێدام، چەقۆشیان خستە سەر ملم، دواتر لەژێر لۆرییەک منیان فڕێدابوو. چوومە ماڵەوە بە دایکمم وت، ئەویش یەکسەر داخی کردم و لێیدام".

بەپێی زانیارییەکان لە دوای پشکنین لەسەر روداوەکە باوکی ئەو منداڵە سکاڵای یاسایی لەسەر پێنج کەس تۆمارکردووە، کە یەکێکیان زڕ دایکی کچەکەیە

بەوتەی باوکی کچەکە، پێشتریش زڕدایکەی کچەکە چەند جارێک هەوڵی خنکاندنی داوە داواش دەکات، ئەو کەسانەی ئەو کارەیەان لەگەڵ کچەکەی کردووە بە تووندترین شێوە سزابدرێن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە بەهۆی پێدانی حەبی بێهۆشکەرەوە رەوشی تەندروستی کچەکەی تاوەکو چوار رۆژ ناجێگیر بووە ودەشڵێت   هیچم لەگەڵ خێزانەکەم نەکردووە و تا ئێستا هەر لە ماڵەوەیە.

بەوتەی بەڕێوەبەری قوتابخانەی کچەکە، زیاتر لە حەوت جار پۆلیس و ئاسایشیان ئاگادارکردووەتەوە کە چەند نەوجەوانێک گێچەڵ بە قوتابییەکان دەکەن، بەڵام کەس دەستگیرنەکراوە.

لەسەر رووداوەکە رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "کە  کەسێکمان دەستگیرکردوەو لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی دوو کەسەکەی دیکەش".

بەپێی زانیارییەکان  یەکێک لە نەوجەوانەکانیش خزمی نزیکی کچەکەیە، هەروەها ساڵی پاریش برای یەکێک لەو نەوجەوانانە لە هەمان قوتابخانە کچێکی دیکەی رفاندووە.
 


PM:08:23:15/04/2019