پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند "هه‌ڵمه‌ت و گه‌ڕان و پشكنین و دانانى مه‌فره‌زه‌ى شه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی یاسایی ئه‌نجام بدات ده‌ستگیرده‌كرێت و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "به‌ئامانجی ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی كه‌سانی سه‌رپێچیكار به‌یاسا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و سه‌رپێچی یاسایی دیكه، به‌دانانی مه‌فره‌زه‌ی شه‌وانه له‌سه‌رجه‌م كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا هه‌ریه‌كه له‌به‌شی پۆلیسی پێنجوێن و سه‌یدسادق و دووكان گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان ده‌ستپێكردوو توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر زیاتر له 40 ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا و ئۆتۆمبێلێكدا".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق به‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانیه‌وه به هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سنوره‌كه هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردوو توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 35 ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تاو چه‌ند كه‌سێكیش ڕووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه كه سه‌رپێچی یاساییان ئه‌نجامدابوو، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن له هه‌ڵمه‌ته شه‌وانه‌كه‌یاندا توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 6 ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تاو ئۆتۆمبێلێكدا كه هیچ سه‌ره‌تایه‌كی نه‌بووه".
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە،"هاوكات شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دووكان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی دووكان مه‌فره‌زه‌یه‌كیان پێكهێنا به ئامانجی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا و هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌قۆ و ده‌مانچه‌ی بێ مۆڵه‌ت و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌ئامانجی توندوتیژی به‌كاربهێنرێت، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ند كه‌سێك ڕووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه كه سه‌رپێچییان كردبوو و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر چه‌ند چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌رێكدا".