خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەندرا

وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی موچە و هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینی دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی‌ ئەو زانیاریانەی‌ لە وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێمەوە دەست "سپی" كەوتووە رۆژی‌ یەك شەممە 21ی‌ نیسانی‌2019، موچەی‌ مانگی‌ یەكی‌ هەریەك لە وەزارەت و دەستەكانی شارەوانی "شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، گواستنەوەو گەیاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ، دەستەی دیوانی چاودێری، مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، دەستپاكی، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كۆمسیۆن" دابەشدەكرێت.

لە زانیاریەكاندا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە رۆژی دوشه‌ممه‌ 22ی نیسان موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زارەتی بازرگانی، وه‌زارتی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌گه‌ڵ موچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ڕۆژی سێشەممە موچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەكرێت.



PM:01:39:18/04/2019