ئیریکسن ریاڵ مەدریدی دەوێت

بەرنامەی جۆگۆنیسی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، ئیریکسنی دانیمارکی و یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم بەرنامەیە، ئەو یاریزانە دانیمارکیە، ئامانجی تەنها یانەی ریاڵ مەدریدەو دەیەوێت بە درێسی ئەم یانەیەوە یاری بکات، بەڵام لە ئێستادا ریال مەدرید هازارد و پۆگبای لە پێش ئەو یاریزانەوە داناوە بۆ کڕین.
هەروەها یانەی تۆتنهامیش بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابێت و داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکات بۆ دەستبەرداربوونی.
ئیریکسن لەگەڵ یانەی تۆتنهام لە ئێستادا لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایەو لەو قۆناغەش لەگەڵ ئەجاکس یاری دەکات.



PM:07:17:18/04/2019