ئەوقاف سێ ڕۆژ پشوو ڕادەگەیەنێت

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەبۆنەی جەژنی (قیامە)ی مەسیحیەكانەوە، هەفتەی داهاتوو سێ رۆژ كرایە پشو.

لەو راگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی دەست "سپی" کەوتووە وەزارەتی ئەوقاف رۆژەكانی یەكشەممە و دوشەممە و سێ شەممەی هەفتەی داهاتوی بۆ ئەو كەسانەی مەسیحین و لە فەرمانگەكانی وەزارەتی ئەوقاف فەرمانبەرن كردۆتە پشو.

ئەوەشخراوەتەڕوو كە ئەو پشوە تەنها مەسیحیەكان دەگرێتەوە و هیچ فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی ئەوقاف ناگرێتەوە.


PM:02:15:19/04/2019