سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەداتە جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە شایستە داراییەکانیان خەرج دەکرێت.
محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆیەکی میدیاییدا باس لە رەوشی عێراق و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات لە وەڵامی ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە ناردنی پارەی جوتیارانی هەرێم دەڵێت: پارەی جوتیاران لە یاسای بودجەی 2019 جێگیرکراوەو تەنیا چەند رێوشوێنێک ماون و پارەکە خەرجدەکرێت.
لەبارەی ماددەی 140 و رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە ئەو ناوچانەی کە دووچاری شەڕی داعش بوون و بەوهۆیەوە وێرانبوون، سەرەتا ئاوەدان و ئاسایی بکرێنەوە، بۆ نموونە شنگال کە تاوەکو ئێستا خەڵکەکە ئامادەنین بگەڕێنەوە، بۆیە جێبەجێکردنی ماددەکە دەبێ بکەوێتە دوای ئاساییکردنەوەی ئەو ناوچانە.
محەممەد حەلبووسی لەسەر چەند پرسێک دیکە وەڵامی ڕۆژنامەنوسانی دایەوە و ڕایگەیاند: یاساكانمان روونن، وڵاتینامه ده‌درێته كه‌سێك باوك و دایكیان عێراقی بن، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی باسی ده‌كه‌ن، ره‌چه‌ڵه‌ك و بنچینه‌یان دیارنییه به‌هۆی جه‌نگ و داگیركردنی خاكی عێراق لەلایەن داعشەوە ره‌چه‌ڵه‌كی زۆر جیاوازی بیانی هاتوون كه نازانین له كوێوه هاتوون و ژن و پیاویشیان له‌نێودابووه.
هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی دیكه هه‌یه به‌وه‌ی باوك چووه‌ته نێو ریزه‌كانی داعشی تیرۆریست یان تۆمه‌تباركراوه به‌تێوه‌گلانی له رێكخراوی تیرۆریستی داعش. منداڵه‌كان نابێت ببنه قوربانی تاوانی كه‌سانی دیكه و بۆ ئه‌مه‌ش كاری جددی له ئارادایه.
وتیشی: كێشه‌یه‌كی دیكه‌شمان هه‌یه له‌باره‌ی پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تیش رۆڵه‌ی ئێزیدییه‌كان كه رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیی هاتنه‌وه و تیایدا ئافره‌تانیان رفێندران و هاوشێوه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی لێكهوتهوه. كێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌باره‌ی ئایینی ئه‌م منداڵانه به‌چی تۆمار ده‌كرێت. ئه‌م پرسه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرا به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی. ئه‌م پرسه له‌سه‌ر ئاستی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوتوێكران. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر به‌دڵنیاییه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه، به‌وه‌ی وڵاتینامه بدرێت به كه‌سانێك باوانیان عێراقی نه‌بن. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه ده‌بێ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌م ئه‌ركه ده‌ستبه‌كاربێت و به‌رچاوڕوونییه‌كی باشی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراوی بۆ ناونووسكردن دیاری بكات. ئه‌مه له چوارچێوه‌ی یاسای عێراقیدا نییه به‌ڵام به‌پێی یاساكان ده‌بێت رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه. پێویسته بایه‌خ به‌م منداڵانه بدرێت و تێكه‌ڵاو بكرێن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و هه‌روه‌ها یاسا سزای كه‌سێك نادات كه باوانیان یان كه‌سوكاره نزیكه‌كانیان تاوانیان كردبێت.