محه‌مه‌دچ ئۆجەلان، برای عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم دینچ-ی وارسی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی له ڕێی پارێزه‌رانه‌وه داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌مان داواكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش ڕه‌تكرایه‌وه، داواكاری گشتی "سنوورداركردنی په‌یوه‌ندیی سزادراوان"ی كرده بیانووی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیداره‌كان.
هاوكات پارێزه‌رانی ئۆجالان فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل، نه‌ورۆز ئوویسال، ڕێزان ساریجه و ئیبراهیم بیلمه‌ز دوێنێ له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی بوورسا بۆ ٨٠٨هه‌مین جار داوای سه‌ردانی ئیمڕیاڵییان كرد، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ئه‌وانیش ڕه‌تكرایه‌وه.