بەغدا بۆ هەرێم: پابەندی ڕێککەوتن و یاسای بودجەبن

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پابەند بێت بە یاسای بودجە و ئەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ بەغدا كردویەتی.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی پەرلەمان، حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانەی پێشوازیكردن لە شاندێكی پەرلەمانی كوردستان، ستایشی بەشداری شاندەكەی كردووە لە كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا.

حەسەن كەعبی لە دیدارەكەدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ڕابردوودا هەندێك ڕاگەیاندن و لایەنی دەرەكی ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە گەورەكردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.

هەروەك دوپاتی كردۆتەوە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە بەندەكانی یاسای بودجە لە هەناردەكردنی نەوت و كێشەكانی لەگەڵاَ بەغدا چارەسەر بكات.


PM:05:53:21/04/2019