ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2019 لە چوار هەزار و 880  کەسەوە بۆ نزیکەی 7000 کەس زیاددەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستانلە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،دوای سەردانی  عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سعویە بڕیاردرا بە زیادکردنی پشکی ساڵانەی حاجیانی عێراق لە 35 هەزار کەسەوە بۆ 50 هەزار زیاد بکرێت و، زیادکردنەکەش هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

وتیشی، زیاتر لە 2000 حاجی بۆ هەرێمی کوردستان زیاددەکرێت، بەوەش ژمارەی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە 4880 کەسەوە بۆ 7000 کەس زیاددەکات.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف باسی لەوەکرد، رێکارەکانی سەفەری حەجی ئەمساڵ تەواوبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارنەدراوە ئەو ژمارە حاجییەی بۆ هەرێمی کوردستان زیادکراوە، دەکرێن بە بازرگانی یان بە ئاسایی تیروپشکیان بۆ دەکرێت.



AM:12:25:23/04/2019