ژنێکی دووگیان لەسەردەشت خۆی خنکان


لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەردەشت ژنێكی دووگیان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو کۆرپەکەشی گیانی لەدەستداوە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ بڵاویكردەوە" ژنێك بە ناوی (مەعسوومە بریاجی) تەمەن 31 ساڵ، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

رێکخراوەکە راشیگەیاند " بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بریاجی، مەعسوومە كە خاوەنی منداڵێكی 7 ساڵان بووە، دوای ئەوەی لەگەڵ مێردەکەی بووەتە دەمەقاڵێی، لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی مەعسوومە دووگیان بووە و کۆرپەکەشی لەبار چووە.



AM:12:06:24/04/2019