ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هەرێمی کوردستان لەسەر کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ هاتە دەنگ و رایگەیاند، ڕێگەپێنەدراوە کە ڤیدیۆیی شەخسی هاوڵاتیان لە شوێنە گەشتیارییەکانی وەک چاڤی لاند تۆماربکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە، تیایدا دەستەی مافی مرۆڤ هەرێم سەبارەت بە هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڕووتی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ، ئاماژەی بەوەکردووە "پێویسته هه‌رچی زووه په‌رله‌مانی كوردستان خۆی بێته سه‌ر خه‌ت و هه‌ڵویستی جیدی هه‌بێت له‌مه‌ڕ ئه‌و پرس و هه‌ڕه‌شانه بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی. هەروەها ده‌زگاكانی ئه‌منی ڕێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ره‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ژیانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسی، به تایبه‌ت ئافره‌تان".
دەشڵێت "داواكاری گشتی و دادگاكان رێكاری یاسایی پێویست بگرنه به‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن و پێشێلی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌و سكالایه‌ش ده‌كه‌ین كه په‌رله‌مانتاره‌كه تۆماری ده‌كات له دادگا. هەروەها ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و رێكخراوه‌كانی ژنان هه‌ڵویستی توند و گه‌وره ڕابگه‌یەنن بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له پرسه جیاوازه‌كان و له كاتی هه‌لبژاردنه‌كان به‌رانبه‌ر ژنان ده‌كرێ له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و ته‌شهیركردنیان".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەستەکە باسی لەوەشکردووە، به داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هیچ چاودێریه‌ك نیه له‌سه‌ر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هیچ رێكار و یاسایه‌ك ناتوانێ رێگر بێت له خراپ به‌كارهێنانیان، هەروەک كولتوورێكی ناشیرین و نامۆیه كه به‌رامبه‌ر ڕای جیاواز و به‌رامبه‌ره‌كان په‌نا بۆ تۆری كۆمه‌لایه‌تی ده‌برێت و به‌كارده‌هێنرێت بۆ ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردن، كه ئه‌گه‌ر رێگری لی نه‌كرێت، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی تاك و كۆمه‌ڵ دروست ده‌كات.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩،
شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "شاسوار و باندەكەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی رووتمان لێدەكەن".
وتیشی، "ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵات و لە شارەكانی دیكەوە هاتوونەتە سلێمانی بۆ بەشداری لە چالاكییەكانی نەوەی نوێ، ئەو كەسانە لە شوققەكانی گوندی ئەڵمانی و كابینەكانی چاڤیلاند ماونەتەوە، كامێرای شاراوە لەو شوققە و كابینانە بۆ ئەو كەسانە دانراوە و ئێستا هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی ئەو كەسانە دەكرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ژنەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد"چەند سەعاتێك پێش بڵاوكردنەوەی راگەیێندراوەكەمان ڤیدیۆیەكی دەستكاریكراوە بە دەنگ و فۆتۆ نێردراوە بۆ من و پەرلەمانتارەكانی ترمان كە تێیدا نووسراوە چاوەڕوانی بڵاوكردنەوەی فیلمی رووتی خۆشتبە".