لە هەڵەبجە پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕا و ٢٢ کەس بونە قوربانی

 پاسێكی نەفەر هەڵگری مامۆستایان و قوتابیانی ئامادەیی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەكاتی گەڕانەوەیان تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوون، بەهۆیەوە دوو مامۆستا و 20 قوتابی بریندار بوون.

 ئەمشەو چوارشەممە 24ی نیسانی 2019، لەسەر رێگای هەورامان پاسێكی گەشتی مامۆستایان و قوتابیانی ئامادەیی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو، بەهۆیەوە دوو مامۆستا و 20 قوتابی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی سپی دوای روداوەکە خوێندکارە بریندارەکان چارەسەریان بۆكراو رەوانەی ماڵەوە كراون، بەڵام دوو مامۆستکە شكاویان هەیە و لە نەخۆشخانە ماونەتەوەو چارەسەریان بۆدەكرێت.



PM:10:26:24/04/2019