ئەوقاف بڕیارێكی بۆ مزگەوتەكان دەركرد

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی ڕێنماییەك كۆكردنەوەی پارە لە مزگەوتەكان قەدەغە دەكات.

نەبەز ئیسماعیل كەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، وەزارەتەكەی رێنمایی دەركردووە و بەپێی ئەو رێنماییەش، كۆكردنەوەی پارە لە مزگەوتەكان قەدەغە كراوە، هۆشداریشیداوە لەوەی هەر كەسێك پارە لە مزگەوتەكان كۆ بكاتەوە، "ڕێكاری ئیداری ویاسایی" لە دژ دەگیرێتە بەر.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف داوای لە هەمووان كردووە لە ئەگەری بینینی كۆكردنەوەی پارە لە مزگەوتەكان، وەزارەتی ئەوقاف ئاگادار بكەنەوە.



PM:01:08:25/04/2019