فوئاد حسێن بە سەرۆكی خولی داهاتووی بانكی عەرەبی هەڵبژێردرا

وەزیری دارایی عێراق لەلایەن هەردوو ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری بە سەرۆكی خولی داهاتووی بانکەکە هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ د. فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عێراق کە هاوکات جێگیری سەرۆک وەزیرانیشە بۆ کاروباری ئابووری بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزارەتی دارایی بەشداری لە 48ەمین كۆبوونەوەی ساڵانەی دەستە داراییەكانی عەرەبی كرد كە 25ی ئەم مانگە لە کوێت ئەنجام درا.

لە كۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری "فوئاد حوسێن"یان بە سەرۆكی خولی داهاتووی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدان هەڵبژارد، كە لە مەغریب گرێ دەدرێت.


PM:08:47:25/04/2019