نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى و له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك بەمشێوەیەی خوارەوە مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی نیسانى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 71 دۆلار و 63 سه‌نته مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 63 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ فشارەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریكا دەگەرێتەوە، کە دوێنێ هەینی داوای لە رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێك) كرد، کە هەناردەی نەوتی خۆی زیاد بكات بۆ ئەوەی نرخی بەنزین هێندەی دیکە بەرزنەبێتەوە و بەوهۆیەشەوە نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی لەسەدا سێ دابەزینی بەخۆوە بینی.