کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند بارانبارین لە ناوچەکانی عێراق هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بەگویرەی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی عێراق، سبەی یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم هەیەو رۆژی دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرمای لە رۆژی پێشتر بەرزتر دەبێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رۆژی سێشەممە لە ناوچەکانی باکور و ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت و، رۆژی چوارشەممەش لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم هەیە.


AM:11:18:27/04/2019