محەمەد حەلبووسی حزبێکی نوێ دادەمەزرێنێت

رۆژنامەیەکی لوبانی بلاویکردەوە، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق حزبێک دادەمەزرێنت.

ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسانی2019، رۆژنامەی (ئەلئەخبار)ی لوبنانی لە زاری سەرچاوەیەکی عێراقییەوە بڵاوی کردەوە، کە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق حزبێک بەناوی (پارتی تەقەدوم) دادەمەزرێنێت.

بەوتەی سەرجاوەکە، نزیکەی دوو مانگە حەلبووسی  دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ دامەزراندنی حزبەکەی کردووە و تا ئێستاش 19 پەرلەمانتار ئامادەییان خۆیان نیشان داوە بۆ چوونە نێو ریزی حزبەکەی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو هەوڵەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەی سوننەمەزهەبە، بەڵام ئەسیل نوجەیفی، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی سوننەمەزهەب رایگەیاندووە، حەلبووسی ناتوانێ نوێنەرایەتیی سوننە بکات.


AM:11:47:27/04/2019