ئەگەر هاوسەرەکەت ئەم چەند سیفەتەی هەبوو نەکەی هەرگیز دەست بەرداری بیت


ژیانی هاوسەرێ گرنگی و بایەخێکی زۆری هەیە بۆ هەردوو ڕەگەز لەبەر ئەوەی دەبێت تەواوی ژیانت لەگەڵ کەسێکدا بەسەر بەریت بۆیە چەند  پێش هاوسەرگیری هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو گرنگە ،ئەوەندەش لەپاش هاوسەرگیری لێکتێگەشتن و پێکەوە گونجان گرنگە. 
ڕەنگە پێش چونە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوەئەو کەسەی دەبێت بەخێزانت بەباشی نەیناسی، بەڵام هەرچۆنێک بێت پاش ئەوە  لەهەڵسوکەوتی کەسی بەرامبەرت تێدەگەی.
 بەپێی لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی زانایان چەند هەڵسوکەوتێکیان ئاشکرا کردووە گەر لە هاوسەرەکەی تۆدا هەبوو ئەوا هەرگیز دەست بەردای مەبە.

ـ  زیرەکی: گەر ئەو ئافرەتەی هەڵتبژاردووە لەتۆ زیرەکتر بوو ئەوا دەست بەرداری مەبە لەبەر ئەوەی ئەو پیاوانەی ئافرەتی زیرەکتر لەخۆیان دەهێنن کەمتر لە پیریدا توشی غڵەفان دەبن.

ـ ڕاستگۆی: هەموو کەسێک هەڵەدەکا وە هەندێک جار بڕیاری خراپیش دەدات، گەر کاری هەڵەی کردوو ڕاستییەکیەی پێ وتی ئەوا هاوسەرێکی گونجاوت هەڵ بژاردووە، لەبەر ئەوەی ڕاستگوی بەشێکی گرنگی ژیانی مرۆڤە.

ـ بیروبۆچونی ئەرێنی هەبوو:  گەر هاوسەرەکەت یەکێکە لەو ئافرەتانەی کە پەرداخێکی نیوە بە پڕ دەبینێت ئەوا هەرگیز دەست بەردار مەبە.لەبەر ئەوەی کەسی نەرێنی کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی بەرامبەرەکەشی.

ـ لەکاتی گاڵتەکردندا نیگەران نەبێت: بەدڵنیاییەوە هەموو کەسێک خوازیار کەسێکە کە کاتێک گاڵتەیەک دەکات لەگەڵیدا پێبکەنێت نەک نیگەران بێت .

ـ خۆشەویستیت بۆ دەر ببڕێت: لێکۆڵینەوەیەک لە زانکۆی وێستمینستەر، پێشبینی ئەوەی کردووە کە ئەوئافرەتەی خۆشەویستی دەردەبڕن بۆ هاوسەرەکانیان  جوان وسەرنج ڕاکێش دەردەکەون بەلای هاوسەرەکانیانەوە.

پاڵپشتی ئامانجەکانت بێت: پیاوانی زیرەک دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتی زیرەکدا بکات لەبەر ئەوەی  دەبێتە هاندەرت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانت و پاڵپشتت دەبێت.

ئا: هەـ ف

سەرچاوە: best way



PM:08:47:27/04/2019