هێلی لەڤ چەند وێنەیەکی خێزانەکەی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژ و سەماکارو فاشیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ چەند وێنەیەکی خێزانەکەی خۆی بڵاودەکاتەوە.

هێلی لەڤ لە بەشی ستۆری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە پێکهاتووە لە نەنک و باپیری و وێنەیەکیش کە  بەساوایی لەگەڵ دایک و باوکی گرتویەتی.
 
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی


PM:09:03:28/04/2019