سپی ناوی لیژنەی دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتی بلآودەکاتەوە

یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانی حیزبەکەیەتی بۆ ئەو پۆستانەی لە هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان بەریدەکەوێت و، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی پێکهێناوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، سەرۆکی لیژنەیەک عومەر فەتاح ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسییەو، رەفعەت عەبدولآ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و، لاهور شێخ جەنگی و فەرید ئەسەسەردو پەروین کاکە حەمە، هاوڕی سەنگاو ئەندامانی لیژنەکەن.

سپی زانیوویەتی ئەو لیژنەیەی دانراوە بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدەکان بۆ ئەو پشکەکانی یەکێتی لەهەر سێ سەرۆکایەتیەکەدا لیژنەیەکی سیاسییەو لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی کارەکانی ئەو کادیرانەو لیژنەی پسپۆر بۆ ئەو بوارە جیاجیایانە دروست نەکراوە، تا کارەکانی ئەو کادیرانە لەو پۆستەی خۆیان بۆ کاندیدکردووە هەڵبسەنگێنێت.

ئەو کادیرەی بۆ پۆستەکە کاندید دەکرێت، دواتر دەچێتە بەردەم مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەوان بەپێی هاوسەنگی هێز لەناو جەمسەرو باڵەکانی یەکێتی بڕیاری کۆتاییان لەسەر دەدەن.



AM:11:33:29/04/2019