لیژنەی باڵای فەتوا: ڕاوكردن نادروستە و لەنێو شەریعەتی ئیسلامی جێگای نابێتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا چەند فەتوایەكی لەبارەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە ئاماژە بەوە دەكات "بەو پێیەی ڕاوكردن نادروستە بۆیە لەنێو شەریعەتی ئیسلامی جێگای نابێتەوە".

ئەو ئەنجومەنە ڕایگەیاندووە، ئەركی سەرشانی هەموو هاوڵاتیەكە كە پارێزگاری لە ژینگەی هەرێمی كوردستان بكات.

هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەدا لیژنەی ئەنجومەنی فەتوا رایگەیاندووە پیوستە هەموو هاوڵاتیەك پابەند بێت بەو ڕێسا و یاسایانەی كە حكومەت بۆ پاراستنی ژینگەو ڕاوكردنی ئاژەڵان دیاریكردووە.



PM:02:48:29/04/2019