پەروەردە دروستكردنی باخچەی منداڵان و خوێندنگا و پەیمانگای ناحكومی راگرت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا دروستكردنی خوێندنگای ناحكومی رابگیرێت و هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیشی لەو بڕیارە ئاگاداركردەوە.

لە نوسراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دروستكردنی خوێندنگای ناحكومی رابگیرێت.

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی نوسراوێكی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنورەكەی كردووە و ئاگاداریكردوونەتەوە لە راگرتنی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دروستكردنی باخچەی منداڵان و خوێندنگا و پەیمانگای ناحكومی.



PM:02:59:29/04/2019