داعش پەیامێکی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکردەوە

داعش یەکەم پەیامێکی ڤیدیۆیی ئەبوبەکر بەغدادی لە دوای ساڵی 2014 وە بڵاوکردەوە.

 ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە "شەڕی ئیسلام لەگەڵ خاچپەرستان درێژخایەنە و شەڕی باغۆزیش کۆتایی هاتووە". 
، 
ئەبوبەکر بەغدادی دەڵێت، هێرشەکانی سریلانکا تۆڵەکردنەوە بوون بۆ شەڕی باغۆز و دەشڵێت شەڕی ئەمڕۆی "دەوڵەتی ئیسلامی شەڕی مان و نەمانە".

ئەبوبەکر بەغدادی لە پەیامەکەیدا، دەشڵێت چەکدارانی نە لە لیبیا، نە لە موسڵ، نە لە رەققە و باغۆز خۆیان بەدەستەوە نەدا و تاوەکو  دواساتەکانی "شەهیدبوون" شەڕیان کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوای ساڵی 2014ەوە بەغدادی هیچ پەیامێکی بڵاونەکردوەتەوەو یەکەم پەیامیشی راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی داعش بوو لە مزگەوتی "ئەل-نوری" شاری موسڵ.




 





PM:07:49:29/04/2019