ئارێز عەبدوڵا: پارتی نەیتوانی ڕێگە بدەن یەکێتی حکومەت پێکبهێنێت

ئەندامێکی سەرکردایەتى یەکێتى هۆکارى دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەت بۆ کێشە ناوخۆییەکانى پارتى دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: پارتی نەیتوانی ڕێگە بدەن یەکێتی حکومەت پێکبهێنێت

ئارێز عەبدوڵا، بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاند، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه ‌ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو، ئاماژەى بەوەشکردووە، لەناو خودی پارتی لەسەر دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم کێشە و ڕای جیاواز هەیە کە ئایا سەرۆکی هەرێم وەک پێشوو بێت؟ یا دەسەڵاتەکانی تەشریفاتی بێت؟ ئه‌مه‌ بووەته ‌كێشه ‌له‌ناوخۆیاندا.

ئارێز عەبدوڵا دەشڵێت، مادام پارتی نەیتوانی لە ماوەی ئاسایی‌ و یاسایی حكومەت پێكبهێنێت، بۆیە پێویستە ڕێگا به‌ربدات یەكێتی حكومەت پێكبهێنێت یان هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە.

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى یەکێتى، پێیوایە هەرێمى كوردستان له‌ قه‌یرانی سیاسی و حكومڕانیدایه ‌مادام له‌ ماوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی نه‌توانرا حكومه‌ت پێكبهێنرێت پێویسته‌هه‌ڵبژاردن دووباره‌بكرێته‌وه.

زیاتر لە حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تێدەپەڕێت تا ئێستا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕێکنەکەوتوون.


PM:01:31:01/05/2019