سلێمانی... لە 14 كاتژمێر دوو هەزارو 220 سەر ئاژەڵ سەربڕدراوە

كوشتارگەی نوێی سلێمانی ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی لەماوەی چوارساڵدا تۆماردەكات كە لە 14 كاتژمێردا دوو هەزارو 220 سەر ئاژەڵی بچوك و گەورە سەربڕدراوە.

لە ئامارێكدا كە كوشتارگەی نوێی سلێمانی لەپەیجی خۆیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردوە، "دوێنێ‌ ژمارەیەكی پێوانەییمان لەكوشتاری ڕۆژانی ئاسایی تۆماركرد لەماوەی چوار ساڵدا".

ئەوەش ئاشكراكراوە، تەنها دوێنێ‌ دوو هەزارو 100 سەر ئاژەڵی بچوك و 120 سەر ڕەشە وڵاخ سەربڕدراوە لەكوشتارگەی نوێی سلێمانی و زیاتر لە 250 كیلۆ گۆشتی نەشیاو بۆ بەكارهێنان لەگەڵ زیاتر لە 300 ئۆرگان ڕەتكراونەتەوەو سوتێنراون.

سەبارەت بەكاتەكانی كاریشیان ئاماژە بەوەكراوە، "لەكاتژمێر پێنجی بەیانی تاوەكو حەوتی ئێوارە كوشتار كراوە".



AM:10:09:02/05/2019