ئەمریكا و توركیا دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و سوریایان تاوتوێكرد

وەزارەتی بەرگری توركیا ناوەرۆكی كۆبوونەوەیان لەگەڵ جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ئاشكرادەكات و ڕایگەیاندووە پرسی رۆژهەڵاتی فورات و  نەخشە رێگای مەنبەجیان تاوتوێكردوە.

لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ئەنقەرە جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا لەگەڵ خوڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە شاری ئەستەنبوڵ كۆبونەوە.

لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بەرگری توركیا لە بارەی كۆبونەوەكەوە رایگەیاندوە: پرسی رۆژهەڵاتی فورات كە هێزەكانی یەپەگەو سوریای دیموكرات تێیدا باڵادەستن و  نەخشە رێگای مەنبەج و دۆخی سوریایان, تاوتوێكردوە.



AM:11:19:02/05/2019