وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن راگەیاندرا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو پارەى کارمەندانى سەر سندوقەکان  دابەشدەکرێت.

شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە خشتەى دابەشکردنى پارەى کارمەندانى سەر سندوق رەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت و، دواتر دەست دەکرێت بەدابەشکردنى پارەى کارمەندەکان.

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد ، کارمەندی ئاسایی سەر سندوق بڕی ١٥٠ هەزار دینار و بەڕێوەبەری بنكە‌ و وێستگەكانیش بڕی ٢٠٠ هەزار دینار وەردەگرن.




PM:08:14:02/05/2019