نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

هەرچەندە دوو رۆژە بڕیاری ئەمەریکا بۆ سفرکردنەوەی نەوتی ئێران چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەلآم تا ئێستا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزنەبۆتەوە.

ئەمڕۆ ٣ی ئایار نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ٧٠ دۆلارو ٥٣ سەنتە، لە دوا داخستنی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلارو ٧٥ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلارو ٣٩ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٦١ دۆلارو ٧٧ سەنت بوو، لە دوا داخستندا بە ٦١ دۆلارو ٨٠ سەنت بوو، لە کاتی کردنەوەدا بە ٦١ دۆلارو ٥٢ سەنت بوو. 



AM:09:44:03/05/2019