بەهۆی خراپی رێگەوبانەکانه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣ی ئایار، ژمارەیەک لەهاووڵاتیانی ناحیەی ئاغجەلەر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و رێگری لە هاتووچۆی شارەکەو شوێنەکانی تریان گرت.
ئاغجەلەر کە سەر بەقەزای چەمچەماڵە بەهۆی خراپی رێگا‌و بانەوە هاتوونەتە سەر شەقام و رێگای نێوان شارەکەیان و تەکیەو کانی شەیتانیان گرتووە، ئەو رێگایانە بارهەڵگرێکی زۆریان پێدا تێدەپەڕێت و ژیانی خەڵکی خستووه‌ته مەترسییەوە.
ئه‌م خۆپیشاندانه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكێكی زۆر ده‌چنه هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر بۆ یادكردنه‌وه‌ی ٣١ ه‌مین ساڵیادی كیمیاباران و ئه‌نفالی ئه‌و دوو گونده.
لەو رێگای شارۆچکەیەوە، جگە لەتێپەڕبوونی بارهەڵگر، بەشێک لە تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کێڵگە نەوتییەکانی شیواشۆکەوە، لەدوای رووداوەکانی ١٦یئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە، رێگای ئاغجەلەر، بەو ڕێگەیەدا تێپەڕدەبن.