لیژنەی باڵای بینینی مانگ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایگیاند ئەمڕۆ شەممە چاودێری بینینی مانگ دەکەن و ھەرکەسێکیش بە بەڵگەوە مانگی بینی بەزوترین کات یەکەی ئیداری سنورەکەی ئاگادار بکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیئاماژەی بەوەکردووە "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئایاری ٢٠١٩، لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە فەرعیەکانی پارێزگاکانی کوردستان و دیوانی وەقفی سونی عێراق چاودێری بینینی مانگ دەکەن".

لیژنەکە سەرجەم ھاوڵاتیانی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، کە ھەرکەسێک بە بەڵگەوە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مانگی بینی بەزوترین کات یەکەی ئیداری سنورەکەی ئاگادار بکاتەوە.


AM:09:45:04/05/2019