ئەم هەفتەیە موچەی شوێنانە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  لەم هەفتەیەدا دەست بە  دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
سەڕجاوەیەک لە یەکێک لە گەنجینەکانی وەزاتەرت دارایی بە سپی راگەیاند" سبەینێ یەکشەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٩، دەست بە دابەشکردنی موچەی  مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە سبەینێ موچەکانیان پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە یە".
 
سەرچاوەکە وتیشی، خشتەی رۆژەکانی دیکەی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە دابەشدەکرێت، ڕۆژی دووشەممەی  موچەی هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە، رۆژی سێشەممە وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی تەندرووستی و ڕۆژی پێنجشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
 
پێشتر ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رایەگەیدراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە ٥ی هەر مانگێکەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات و ٢٥ی مانگیش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دەهێنێت.



AM:11:57:04/05/2019