بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە ٢٠٢ پارچە چەکی تایبەت و چەندین جۆری چەکی ڕاوکردندا و لە ماوەى چوار مانگیشدا ئەمساڵدا ٤٧٧ تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەى ڕابردوودا هێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر ١٣٦ دەمانچە و ٦٦ کڵاشینکۆف و چەندین جۆر چەکى دیکەدا.
ڕاشیگەیاند، لە هەڵەمەتەکانیاندا ٢٥ تۆمەتباریان دەستگیرکردوە بە مادەکانى ٤٤٣ و ٤٤٦ و ٤٥٢ و ٤٤٤ لە یاساى سزادان، لە ماوەى چوار مانگىشدا ئەمساڵدا ٤٧٧ تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد ووتیشى، جۆرى دزی تۆمەتبارەکان جیاوازن وماڵان و بازاڕ و شوێنە گشتیەکانى تێدایە و لە لایەن دادوەرى لێکۆڵینەوەوە وتەکانیان لێوەرگیراوە وسەرجەمیان بەندن بە بڕیارى دادوەر.
ووتیشى هەر ئەمڕۆ تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە بەپێى مادەى ٤٠٦ یاساى سزادان کە پێشتر فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە بە تاوانى کوشتنى کەسێک و چەکێکى پێ بووە.
ئاماژەى بەوەشکرد، زیاتر لە دە گازینۆ و یانە شەوانەکان داخراون بەهۆى ئەوەى سەرپێچیکردنى ڕێنمایەکانى تەندروستى و گەشت وگوزار و قوماریان تێدا کراوە و خاوەنەکانیان دراونەتە دادگا.